48
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، بڕینی ئاوی گەرماو ئاودەستی زیندانی ڕێژیم لە خوڕەماوا لەلایەن کاربەدەستانی زیندانەوە بڕدراوە و تەندرووستی زیندانی لەژێر هەڕەشەی نەخۆشیدایە و هەندێ لە زیندانییەکان لەبەر نەبوونی ئاو و پاک و خاوێنی تووشی نەخۆشی هاتوون.
بەگوێرەی هەواڵەکە، بەرپرسانی زیندانیان ڕایانگەیاندووە کە دەبێ تێچووی نوێژەنکردنەەی سیستەمی ئاو لە ئەستۆی خۆتان بێت، پاش کۆکردنەوەی پارە لەلایەن زیندانەوە، هەمدیسان سیستەمی ئاو چاک نەکراوەتەوە و دۆخی پێشووتر بەردەوامە
ق.ش