44
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانی حەسەن عەلی میرزانیا ٣٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئاوباریک سەر بو فیرووزاوای شاری سلسلە( ئەلشوتور) لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە خوڕەماوا جێبەجێکرا.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێرانەوە بە حوکمی دژەمرۆیی ئێعدام مەحکووم کرابوو. حەسەن عەلی میرزانیا خێزاندارو خاوەنی کوڕێکی تەمەن ٣ ساڵە.
جێی سەرنجە کە، ئەم حوکمە لە بایکۆتی ڕاگەیەندنەکان جێبەجێ کراوە.
ق.ش