181
ک.م.م.ک:
سێشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەعید ئیمانی ٣٤ساڵ تەمەن خەڵکی خوڕەماوا لە زیندانی پارسیلۆنی ڕێژیم لەو شارە ئێعدام کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لەلایەن دادگای ڕێژیمی ئێران بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەستی ژنبراکەی ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
تا ئێستە هەواڵی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆوە بایکۆت کراوە.
ق.ش