خوڕەماوا؛ هێرشی ورچ بۆ سەر هاووڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی عەلیرەزا کولیوەند، جووتیارێکی دانیشتووی ناوچەی بەستامی سەر بە خوڕەماوا، لە کاتی هەڵگرتنی ڕووەکی بەهاری لە دەوروبەری گوندەکە، لەلایەن ورچێکی ڕەسەنی غەیرەزاگرۆسی هێرشی کراوەتە سەر و بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە شەهیدانی عەشایرە (دکتۆر هۆشەنگ عەزامی) لەم شارە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ئەم ورچە و دوو بەچکەکەی پێشتر لە باخچەی ئاژەڵانی خورەماوا ڕاگیرابون، کە زۆر بێ بنەما لە ناوچەی پارێزراوی گاوارە ئازاد کراوە و بەو هۆیەوە هیچ ترسێکی لە مرۆڤ نییە.

بە گوتەی سەرچاوەکە، ناوچەی پارێزراوی گاوارە بە تەواوی بێ پرەنسیپە و هیچ جۆرە سنووردارکردنی وەک دیوار و پەرژینی نییە. ڕێژیمی ئێران بە دانانی چەند کەس ژینگەوانی گەڕۆک لەو ناوچەیە، ئەو بەرپرساریەتەی پشتگوێ خستووە، کە ئەوانیش تەنیا خەریکی رەشبگیرین لە خەڵکی ناوچەکە. گاوارە لە باشوورەوە دەروانێتە سەر سایتی مووشەکی رژێمی ئێران، بۆیه لەو بەشەیدا پەرژینی بۆ کراوە. بەڵام لە شوێنەکانیتر کە دراوسێی گوندەکانە بێ‌پەرژین پشتگوێ خراوە.

جێی سەرنجە کە پێشتریش گورگێکی باخچەی ئاژەڵان لەو ناوچەیە بەرەڵا کرابوو کە لە ئەنجامی جووت بوون لە گەڵ سەگە دەسەمۆکاندا و بەدنیا هاتنی بەچکەی دووڕەگە، چەند جار هێرشیان کردبووە سەر ئەو هاووڵاتییانەی ناوچەکە.

ئەم جۆره هەڵسوکەوته له لایەن ڕێژیمی ئێرانەوه پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە و ئاژەڵانە، کە مەترسییەکی زۆر بە دوای خۆیدا دەهێنێتە ئاراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خەڵکی گوندەکە بۆ راگرتنی ورچەکە، چەکیان بەکارنەهێناوە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net