131
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی بەناوەکانی کەرەموڵا لوڕستانی و حسەین پاپی خەڵکی شاری بروجێرد سەربە پارێزگای لوڕستان بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان لەلایەن بێدادگای ڕێژیمی ئێرانەوە لە خوڕەماوا بە کوشتنی حکوومی لە ژێر ناوی ئێعدام مەحکووم کرابوون لە زیندانی پارسیلۆن(زیندانی تایبەت بە مادە هۆشبەرەکان) بۆ زیندانی ناوەندی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکم ڕاگوازران.
شیاوی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە هەنووکە لە ژووری تاکەکەسی زیندانی ناوەندی خوڕەماوا ڕاگیراون.
ق.ش