67
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵیkmmk، سێشەمە٢٩ی جۆزەردانی٢٧٢٤، هاووڵاتییەکی شووتیسوار بە ناوی سەعید مورادپوور خەڵکی خوڕەماوا و باوکی دوو منداڵ، له نێوان ئەندیمشک و خوڕەماوا، له ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی عەلیڕەزا میرڕەضایی فەرماندەی بنکەی پولیسی ئەندیمشک، کوژرا.
بە پێی وتەی سەرچاوە هەواڵێکی متمانەپێکراو، فەرماندەی بنکەکە بە ناوی عەلیڕەزا میرڕەزایی، بەردەوام خەریکی ڕەشبگیری له شووتی سوارەکان بووه و له ئەگەری گیرانی ماشینێک له شووتییەکان، له بەرامبەر گەڕاندنەوەی بۆ خاوەنەکەی، تا١٥٠ملوێن تمەن داوای باجی لێکردوون.
خ.ع