66
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی٢٧٢٤ی کوردی، عەبدولڕەحمان محەمەدی خەڵکی پیرانشار و ئەندامێکی دەرکراوی سپای پاسدارانی ئێران کە پێشتر تووشی خەمۆکی ببوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شایانی باسه، دەرکردنی عەبدوڕەحمان محەممەدی، بووەتە هۆی سازبوونی کێشە لە نێو بنەماڵەکەی و لە ئەنجامدا جێهێشتنی ماڵەوە لە لایەن هاوسەرەکەی لێکەوتەوە.
خ.ع