111
ک.م.م.ک:
ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی خێزاندار بە ناسنامەی گوڵاڵە کەریمی خەڵکی دیواندەرە،لە هەوڵێکی خۆکوژیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه، له سەر هۆکاری ئەم خۆکوشتنە هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
شایانی باسە، هەژاریی سیستماتیکی سەپێنراو، لاوازی سیستەمی یاسایی و دادپەروەری، هەروەها ئەو سەرکوت و ستەمانەی کە بەسەر نەتەوەی ستەملێکراوی کورددا سەپێنراوە، لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم خۆکوشتنانەن لە نێو گەنجان و هەرزەکاران و تەنانەت منداڵانیشدا.
خ.ع