79
ک.م.م.ک:
هەینی ٧ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی نیلووفەڕ شامحەممەدی ٢١ساڵ تەمەن خەڵکی سنە دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
هەر لەم چوارچێوەیەدا پێنجشەممو ٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی شارام عەبدوڵازادە خەڵکی پیرانشار دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، نیلووفەڕ شامحەممەدی بەهۆی کێشە و توندوتیژی خاوخێزییەوە پەلاماری گیانی خۆی داوە.
ق.ش