72
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سێشەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، کچێکی مێرمنداڵی ١٧ساڵ تەمەن بەناونیشانی دیانا ڕەحمانی خەڵکی جوانڕۆ، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی کوتەی سەرچاوە خۆماڵییەکان، خۆکوژی ئەم کچە مێرمنداڵە بەهۆی گرفتی خاوخێزییەوە بووە.
شیاوی باسە کە، لەماوەی دوومانگی ڕابردوو لە شاری جوانڕۆ ٢١کەس لە شاری جوانڕۆ لەڕێی خۆکوژییەوە هەوالی کۆتایی هێنان بەژیانی خۆیان هەبووە کە ٩ حاڵەتی مردنی لێکەوتۆتەوە.
ئەم ئامارە مەترسیدارە لە شارێکی بچووکی جوانڕۆ دەرخەری دۆخی ناسەقامگیری ڕۆحی، کۆمەڵایەتی و کار و پیشەی خەڵکی ئەم شارەیە کە پێویستی بەپەلەی بە خەسارناسی و هەوڵی بەرپرسانی پێوەندیداری گەرەکە.
ق.ش