دادگایی کردنی پەخشان عەزیزی لە داادسەرای گشتی ئاسایشی زیندانی ئێڤین

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، هاووڵاتییەکی چالاکی مەدەنی بە ناوی پەخشان عەزیزی زیندانی سیاسی پێشوو، خەڵکی شاری مەهاباد، لەلایەن لقی ٥ی دادسستانی ئاسایشی زیندانی ئێڤینەوە تۆمەتەکانی پاڵی بەسەردا سەپێندرا و بە ئەندامی یەکێک لە ئۆپۆزسیۆنەکانی ناڕازی ئەو وڵاتە تۆمەتبار کراوە.

جێگەی ئاماژەیە کە دۆسیەی ئەم هاووڵاتییە دوای ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکان ڕەوانەی لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران کراوە بۆ لێپرسینەوە.

پێویستە لەبیرمان بێت کە لە ١٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ لە تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای ٤ مانگ لێپرسینەوە لە بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤینەوە بۆ بەشی ژنانی ئەم زیندانە گواسترایەوە.

شایانی باسە عەزیزی لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی وەک زیندانی بێبەش کراوە کە بریتین: لە نەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و مافی هەبوونی پارێزەر.

ک.ح

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net