29
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، حوکمی ساڵێک زیندانی عادڵ پیرووزی هاوڵاتی ٢٩ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی سەردۆش سەربە شاری مەریوان بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژمی ئێران لەلایەن دادگای پێداچوونەووی ڕێژیمەوە لە کوردستان ووکوو خۆی پەسند کرا.
پێشتر ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەریوان بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە، عادڵ پیرووزی لە خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و لە بەفرانباری هەمانساڵ بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە مەریوان ئازاد کرا.
ق.ش