دادگای ڕێژیمی ئێران لە ورمێ حوکمی لەسێدارەدانی بۆ شاهین وەساف دەرکرد

‏ک.م.م.ک:

شاهین وەساف، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەلماس، تەمەن ٢٧ ساڵ، کە لە سەردەمی شۆڕشی ژینادا، لەگەڵ ناسر وەساف لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ورمێ، لەو شارە دەستبەسەر کرابوو، لە لایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ورمێ، بەبێ ئامادەبوونی پارێزەر، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل، سزای لە‌سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

جێی ئاماژەیه کە شاهین و ناسر وەساف لە ٣٠ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران و بە مەبەستی دانپێدانانی زۆرەملی، کەوتوونەتە ژێر ئەشکەنجەی توند و دواتر ڕەوانەی زیندانی ورمێ کراون.

ئەم دوو هاوڵاتیە لە ماوەی دەستبەسەربوونیان، لە دیداری بنەماڵە و هەڵبژاردنی پارێزەر بێبەش بوون.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net