دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی پەخشان عەزیزی بەڕێوە چوو

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکی سیاسیی پەخشان عەزیزی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین بۆ لقی ٢٦ی دادگای ڕێژیم لە تاران بانگهێشت و لێکۆڵینەوە لەو تۆمەتانەی خرابوونە ئەستۆی جێبەجێکرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پەخشان عەزیری لە بەرانبەر دادوەر بەرگری لە خۆی بەرانبەر بەتۆمەتە پڕوپووچانەی وەکوو ئەندامەتی لە حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ڕێژیمی ئێران و ڕێخراوە دژبەرەکانی دەسەڵات کرد.

شیاوی باسە، ئەم چالاکە سیاسیەی خەڵکی مەهاباد لە ١٣ی گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا کە تا ئێستە لامافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە و پاش ٤ مانگ لێپرسینەوە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.

پەخشان عەزیزی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ٥ی دادسەرای ئێڤینەوە تاوانەکەی پێ ناسرابوو و دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوە ڕەوانەی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران بە سەرۆکایەتی ئیمان ئەفشاری کرابوو.

شیاوی بادە کە ئەم چالاکە سیاسییە پێشتریش لە ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش چوار مانگ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net