24
ک.م.م.ک:
ڕۆژی یەکشەمە شەشی خەزەڵوەری٢٧٢٤، لە کاتێکدا کە مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی لە زیندانی ئێڤینی تاران پێی ناوەتە ١٨هەمین ڕۆژی خۆی، دایە شەریفە دایکی شەهید ڕامین حسێن پەناهی، وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ ئیرادەی وریشە، خوازیاری ڕاگرتن و کۆتایی هێنان بە مانگرتن لە خواردن بوو.
جێی ئاماژەیه، کە وریشە مورادی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار)، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدان، دەستی داوەتە مانگرتنەکەی و تا ئێستا بەردەوام بووە.
خ.ع