10
ک.م.م.ک:
شەممە ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی دیکە بەناونیشانی خاڵە محەممەدیان، کوڕی حەسە. و خەڵکی گوندی نستان و دانیشتووی ڕەبەتی سەربە سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیات ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەسبەسەر کرد.
شایانی باسە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکارئ دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش