درێژەی سیاسەتی بارمتەگرتنی کۆماری ئیسلامی؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەکی خاوەن دوو ڕەگەزنامە لە سەردەشت

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی هەڵگری دوو ڕەگەزنامەی خەڵکی سەردەشت و نیشتەجێی نۆروێژ لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هادی زاهێری بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت دەکرێ و چەندد کاتژمێر لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت. ناوبراو ئێوارەی ئەو ڕۆژە هێزە تیرۆریستییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرش دەکەنە سەرماڵەکەیان و دەستبەسەری دەکەن.

هەروەها بەکرێگیراوانی ئیدارەی ئیتلاعات دەست دەگرن بەسەر پەساپۆڕتی هادی زاهێری، هاوسەر و دوو منداڵەکەیدا.

ئەم هاوڵاتییە پاش تێپەڕینی ١٧ ساڵ ژیان لە نۆروێژ، مانگی ڕابردوو بۆ دیتنی بنەماڵە و کەسووکاری لەڕێی ئاسمانییەوە دەگاتە تاران و لەوێیشەوە بۆ زێدی خۆی دەگەڕێتەوە.

هادی زاهێری، وەکوو وەرزشوانێکی لێهاتوو لە بواری وەرزشی لەشجوانی و ڕاهێنەر لەو بوارەدا چالاکی هەیە و تا ئێستە خەڵاتی زۆری لە کێبڕکێ جیاوازە جیهانییەکاندا خەڵاتی زۆری وەرگرتووە.

تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net