دوورخستنەوەی پەرهام پەروەری بۆ زیندانی ئێرانشەهر

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

شەممە ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، پەرهام پەروەەری ٢٥ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن، ژیان، ئازادی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی ئێرانشەهر لە سیستان و بەلووچستان دوورخرایەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەبێ ئاگاداری بنەماڵەکەی و بەنهێنی لە زیندانی ئێڤینەوە بۆ زیندانی ئێرانشەهر دوور خراوەتەوە.

شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری و ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک سەرجەم بە ١٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

جێی بیرهانینە، ئەم هاوڵاتییە دەرچووی بواری ئەندازیاری میکانیک و خاوەنی چەندد میدالیای سەرکەوتنی ناوخۆیی لە بواری وەرزشی مەلەوانیدایە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net