دوو برای خەڵکی خوڕەماوا، بە هەردووکیان، ١٢ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ‏KMMK، محەممەد خوداکەرەمی و مەهدی خوداکەرەمی، هاووڵاتییانی خەڵکی خوڕەماوا، بە بڕیاری دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران لەم شارە، بە کۆی گشتی ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

شایانی باسە کە محەممەد و مەهدی خوداکەرەمی، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران (سازمانی موجاهدین خەلق) و هەوڵدان و هاوکاریکردن بۆ ئەنجامدانی تاوان بە دژی ئاسایشی وڵات، موحەممەد ٨ ساڵ و مەهدی ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەر دوو ناوبراو، بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن و ڕێگەیان پێ‌نادرێت لە دەرەوەی نەخۆشخانە بەردەوام بن لە چارەسەرکردن و دەستیان بە دەرمانی پێویست ڕاناگات.

جێی ئاماژەیه، ئەم دوو هاووڵاتییە، مانگی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەر و دوای تێپەڕبوونی ماوەی لێپرسینەوە، گوازرانەوە بۆ زیندانی ڕژێمی ئێران لە خوڕەماوا.

بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەیەکی نزیک لەو هاووڵاتیانە، برایانی خوداکەرەمی لێپرسینەوەکەیان لە گەڵ ئەشکەنجە و لێدانی قورس بووه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net