دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئیلام لەسێدارە دران

دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئیلام لەسێدارە دران

دوو بەندکراوی کورد لە بەندیخانەی ئیلام لەسێدارە دران

15:05 – 11 March 2024

هەنگاو؛ دووشەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

بە ئاشکرابوونی ناسنامەی بەندکراوێکی دیکە بەناوی مەنسوور مەنسووری ژمارەی بەندکراوانی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام لە سێدارە دراون گەیشتە دوو کەس. هەنگاو پێشتر هەواڵی لە سێدارەدانی موعین سەلاوەرزیزادە دوای ٣٢ ساڵ بەندکرانی ڕاگەیاندبوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دوو شەممە ٢١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١١ی مارسی ٢٠٢٤)، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی کورد بە ناوەکانی موعین سەلاوەرزیزادە تەمەن ٥٨ ساڵ خەڵکی شاری ئاودانان و مەنسوور مەنسووری خەڵکی شاری سەراوڵە لە بەندیخانەی ناوەندی ئیلام جێبەجێکرا.

ئەو دوو بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو و ڕۆژی ڕابردوو بەمەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترابوونەوە.

شایەنی باسە کە موعین سەلاوەرزیزادە ساڵی ٢٦٩١ (٣٢ ساڵ لەوە پێش) بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی براکەی دەستبەسەرکرابوو و لەو ماوەیەدا لە بەندیخانەکانی ئیلام و دەڕەشار بەندکرابوو.

بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٣ی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی ١٥١ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئیلامدا جێبەجێکراوە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net