دوو ژنی کرێکار لە ڕێگای چوونە سەر کاردا گیانیان لەدەستدا

‏ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، دوو کرێکاری ژنی خەڵکی شاری دێدەشت بە ناوەکانی مریەم بارید و سۆغرا ئەندایشگەر، لە کاتی چوونە سەرکار، له ڕێگای دێدەشت-بێبەهان، لە ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلدا گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئۆتۆمبیلێک کە ژنانی کرێکاری تێدابوو، لە دووری ١٠ کیلۆمەتر لە شاری دێدەشتەوە تووشی ڕووداو دەبێ و ئەو دوو هاووڵاتییه گیانیان لەدەستدا و سێ ژنە کرێکاری دیکەش لە هەمان ئۆتۆمبێلدا بە سەختی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری دێدەشت کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی کشتوکاڵ لە شارەکانی باشووری ئێران، ژنانی زەحمەتکێشی پارێزگاکانی کۆگیلویەو بۆیر ئەحمەد ناچار دەبن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، بچنە پارێزگاکانی دراوسێی وەک خوزستان و خەریکی کاری کرێکاری وەکوو سێف‌چنین و بایجان‌چنین ببن.

جێی ئاماژەیه، یەک لەم هاووڵاتییانە دایکی دوو منداڵ و ئەویتریشیان دایکی منداڵێکە و هەردووکیان زیگورت و بێ‌هاوسەرن، کە بۆ چنینەوە بایجان ڕوویان له بێبەهان کردبوو.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net