7
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، عیسا ئیبرایمزادە، زیندانی سیاسی خەڵکی شنۆ لە زیندانی حکوومەتی نەغەدە، سەرەڕای هەبوونی نەخۆشی، لە چارەسەری پزیشکی بێبەری کراوە.
ئەم هاوڵاتییە کە چالاکی کرێکارییە و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژیناـیە، بەپێی ڕای پزیشکی پشکێنەر، نیازی بە پەلەی بەدەرمان هەیر، بەڵام دەرمانی ناوبراو ڕووبەڕووی ڕێگری لەلایەن بەرپرسانی قەزایی و ئەمنییەتی بوەتەوە.
شیاوی باسە، لەدۆخی پاکوخاوێنی و خۆراک و سیستەمی گەرمکردنەەەی ناو زۆرئنەی زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران، هیچ ستانداردێک لەبەرچاە نەگیردرێ و گیان و سڵامەتی هەموو زیندانیان بەتایبەت زیندانیانی نەخۆش، لە مەترسی جیددی دایە.
ق.ش