144
ک.م.م.ک:
ساسان چەمەنارا هونەرمەندی ئیلامی و لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی ژینا لە دۆسیەیەکی قەزایی نوێ لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام بە ٣ مانگ زیندان و پێدانی ٢٠ ملوێن تمەن غەرامە بەتۆمەتی پڕووپووچی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات مەحکووم کرا.
ئەم هونەرمەندە پێشتر لەلایەن لقی ٢٩ی دادگای ئینقلابی تاران بە ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە، ساسان چەمەنارا لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و بۆ جاری دوویەم لە ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، دەستبەسەر و بەدانانی بارمتە تاکۆتایی قۆناغەکانی لێککڵینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق..ش