30
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سێشەممە ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیر محەممەدخانی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی پێشووتی خەڵکئ دیواندەرە پاش ٢٨ڕۆژ دەسبەسەری لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە، بەدانانی بارمتەی ٥٠٠ملوێن تمەنی و بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ٧ی سەرماوەزی ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا.
ق.ش