32
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوکات لەگەڵ دەسبەسەری خەلیل ئەسغەری کوڕی نامێق و پووریا حسەینی ١٨ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی ڕەشیاوا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە، ڕەوتی دەسبەرییوکان لە دیواندەرە زۆر پەرەی گرتووە.
هێزە ئەمنییەکان خەلیل ئەسغەر و پووریا حسەینی یان هاوشێوەی دەسبەسەرکراوانی ئەم دواییانە، بەبێ نواندنی حوکمیڤقەزایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.
شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئەم دوو هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش