105
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ڕادمان سولەیمانی کوڕی حامید خەڵکی دیواندەڕە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەم هاووڵاتییە بەبێ فەرمانی دادگا لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە دیواندەڕە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەت و هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ک.ح