105
ک.م.م.ک
ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژێمی ئێران لە تاران، بەڵگه تۆمەتێک لە دژی چالاکی مەدەنی کورد، وریشه مورادی خەڵکی شاری سنە دەرکرا که بە پێی ئەو تۆمەتە وریشە مورادی، تاوانبار کراوە به تۆمەتی بێبنەمای “بەغی” واتا ڕاپەڕینی چەکداری لە دژی دادوەری شەریعەتەوە.
پێویستە بگوترێ کە پاش داڕشتنی ئەم داواکارییە بۆ سزادان لە لایەن دادستانەوە، نێردراوه بۆ لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ئێران بە سەرۆکایەتی قازی سەڵواتی.
شایانی باسە کە پێشتر ئەو هاووڵاتییە، لە ڕۆژی ١٠ی خەرمانانی ئەمساڵدا، لە لایەن هێزه ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ڕفێندرا و بێسەروشوێن کرابوو.
خ.ع