ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، دادگای ئینقلابی ئەهواز بۆ جاری دووهەم موجاهید کوورکوور، زیندانی سیاسیی بەندکراو لە ئەهوازی بە ئێعدام مەحکووم کرد.
لقی سێی دادگای ئینقلابی ئەهواز لە پێگەی لقی هاوئاست کە دۆسیەی موجاهید کوورکوور بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ئەوی نێردرابوو، دەستیدایە دەرکرفنی حوکمی ئێعدامی دووبارە دژی ئەم زیندانییە سیاسییە.
پێشووتر دیوانی باڵای ئێران لە وڵامی داواکاری سکاڵای موجاهید کوورکوور، حوکمی ئێعدامی دسدگای سەرەتایی پووچەڵ کردەوە و دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر بۆ لقی هاوئاست ڕەونە کردووە.
موجاهید کوورکوور هاوڵاتی خەڵکی ئیزە لە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی، بەتۆمەتی تەقەکردن لە هاوڵاتیان لە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانەکانی ٢٥ی خەزەڵوەر لە ئیزە و بەتایبەت کوشتنی کیانی پیرفەلەک دەسبەسەر کرا.
گرێدانی ئەم تۆمەتە بە موجاهید کوورکوورەوە لە کاتێکدایە کە بنەماڵەی کیان پیرفەلەک دەیان بار شایەتیان داوە کە بکەری تەقە لە ماشێنەکەیان و لە ئەنجامدا کوشتنی کیان لە ئێوارەی ٢٥ی خەزەڵوەر هێزە ئەمنیی و ئینتزامییەکان بوون و لەم ڕووەوە هیچ سکاڵایەکیان لە موجاهید کوورکوور نییە.
بێ بنەمابوونی لکاندنی تۆمەتی تەقە بە هاوڵاتیان و کوشتنی کیان پیرفەلەک بە موجاهید کوورکوورەوە تا ئاستێک بووە کە دواتر لە کاتی لێکۆڵینەوەی قەزایی لە دادگا، تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە محاربە و ئەفساد فی الارض گۆڕدرا و حوکمی ئێعدامی دەرکراویش بە پشتبەستن بەم تۆمەتانە دەرکرابوو.
ق.ش