49
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوار هاوڵاتی بەناوەکانی ئاکام خزرنەژاد خەڵکی گوندی کانیبداغ، سلێمان سالک خەڵکی مەهاباد، عوسمان دڵسۆز و هەژار دڵسۆز خەڵکی گوندی زێوکە سەربە شاری پیرانشار لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی دووی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر مەجید ئەمیر محەممەدی سەرجەم بە ١٦ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
جێی سەرنجە، ئەم چوار هاوڵاتییە لەلایەن دادگاوە بەتۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزسیۆنەکانی ئێران لەڕێی هەڵگرتن و ڕاگواستنی چەک تۆمەتبار کران، بە گوێرەی حوکمەکە، سلێمان سالک بە ١٠ ساڵ زیندانی تەعزیری و سێ هاوڵاتییەکەی دیکە هەرکام بە ٢ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.
ق.ش