ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، لەماوەی ڕابردوو، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی کێلەسپیان سەربە پیرانشار بەناونیشانی ئەحەد مەحموودحەسەن(حەوتەوانە) لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بە سەرۆکایەتی دادوەر مەحموودی بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵات بە ٢٤مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٥ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، ئەحەد مەحموودحەسەن لەگەڵ چەندد هاوڵاتی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوون.
ئەم هاوڵاتییە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردانی هەمانساڵ، بەدانانی بارمتەی ٤٠٠ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە نەغەدە ئازاد کرابوو.
ئەحەد مەحموودحەسەن ڕۆژی شرممە یەکی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندانەکەی بۆ زیندانی ڕێژیم لە نەغەدە ڕاگوازرابوو.
ق.ش