71
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، شەمە٢٦ی جۆزەردان-ی٢٧٢٤ی کوردی، چالاکوانی مەدەنی جەعفەر ئەمینی(دارا) خەڵکی شاری بۆکان لە لایەن هێزه سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لەو شاره، بە بێ بەڵگەی دادگا، له ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا.
پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئەم چالاکوانە پێشتر له ڕێکەوتی٢٣ی ڕەشەمەی٢٧١٧ی کوردی، له گردبوونەوەکانی دەربڕینی ناڕەزایی له دژی هێرشی هێزی تورکیا بۆ سەر عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان، لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژێمەوە دەسبەسەر کرابوو.
جێی ئاماژەیه، ناوبراو له جۆزەردانی٢٧١٨، لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژێم له ورمێ، بە تۆمەتی بانگەواز دژی نیزام، شەش مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێنرا.
خ.ع