6
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٥ی سەرماوەزی٢٧٢٤، هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز بە ناسنامەی بێهزاد دادخاه لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی قەزایی دەستبەسەر کرا.
جێی ئاماژەیه، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەکی ڕوون و دروست لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی و شوێنی ڕاگرتنی لەبەردەستدا نییە.
خ.ع