88
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٤، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی فەرمانی دادگا، هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تاهێر زیوە کوڕی کەریم خەڵکی پیرانشار و دەستبەسەریان کرد.
پێویستە بگوترێ، لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
جێی ئاماژەیه، لە هەمان ڕۆژدا، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی ئەمیر فەقێ خەڵکی گوندی خورەنج و سەلاح سوڵتانی خەڵکی گوندی سەروکانی، سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
خ.ع