ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، نازەنین ئەلیاسی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەهاباد، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، دوای بانگهێشتی به تەلەفۆن بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە، دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ئاراستەکراو و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە، بەردەست نییه.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ١٤ هاووڵاتیی کورد لە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. ئەم شەپۆلی دەسبەسەرکردنە لە کاتێکدا ڕوویداوە، کە چالاکانی مەدەنی بە هاوشێوەی رەشبگیرییە بەربڵاوەکانی ساڵی ٢٧٢٠ی دەزانن، کە تێیدا زیاتر لە سەد چالاکی سیاسی و مەدەنی لە ماوەیەکی کورتدا دەسبەسەرکرابوون.
بە وتەی چالاکانی مەدەنی کورد، زۆرجار تۆمەتەکان بەرانبەر دەستبەسەرکراوان بێ بنەمان و ئامانجی سەرەکی ئەم دەستبەسەرکردنانەش، دروستکردنی کەشێکی سامناک و تۆقێنەرانەیە لە نێو هاووڵاتییاندا.
خ.ع