ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، خەدیجە مێهدیپوور (مارسیا)، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی تەمەن ٣٧ ساڵ، کچی جەعفەر، خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بەشێوەیەکی کاتی، لەلایەن گەشتی ئێرشادی رژیمەوە دەسبەسەر کرا.
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتەدا هاتووه کە، ئەم هاووڵاتییە، بۆ وەرگرتنی ناسنامەکەی لە رێگای ڕۆشتن بۆ ئیدارەی سەبت ئەحواڵ دەبێت، کە له دەروازەی وێستگەی میترۆی نەبەرد کە لە تاران، گەشتی ئێرشادی ڕێژیمی ئێران، هۆشدارییەکیان لە سەر رەچاوکردنی حیجاب(جلووبەرگی ناوبراو له وێنەکەدا هاتووە) بەم هاووڵاتییە داوە و ئەویش پشتگوێی دەخات، له ئەنجامدا بە لێدان و هەڕەشه دەیبەنە ناوەندێکی پولیسی ئەخلاق و ناچێتە ژێر واژۆکردنی زۆرەملێی بەڵێننامەی رەچاوکردنی حیجاب. پاشان کە بۆیان دەرکەوت خەدیجە زیندانییەکی سیاسی بووه، دوای واژۆکردنی فۆڕمی تەندروستی جەستەیی، دەیبەنە شوێنێکی دوور لە تاران و ئازاد دەکرێت.
جێی ئاماژەیە، خەدیجە مێهدیپوور بە هۆی چالاکییەکانیەوە، تا ئێستا، چەندین جار دەستبەسەر و زیندانی کراوە کە له چاوپێکەوتنێکی تایبەتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەگەڵ ئەم چالاکە مەدەنییە ئاماژەیان پێکراوە.
شایانی باسە، کە پێش ئازادکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێزی پۆلیسی ڕێژیمی ئێران، پێیان ڕاگەیاندووە کە چاوەڕوانی دەرئەنجامەکانی واژۆ نەکردنی بەڵێننامە و دروشمی دژ بە ڕێژیم ببێ و بەم زووانە ئاگادارییەکی دادگای پێدەگات .
خ.ع