6
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, ئارام باڵەکی، هونەرمەندی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کراوە.
سەرچاوەکان ڕایان گەیاندووە کە هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو، بەشداری نەکردنی لە ڕێوڕەسمی شەوی یەڵدا لە شاری ساحێب سەربە شاری سەقز و هەروەها بڵاوکردنەوەی پۆستی دژە ڕێژیم لەلاپەڕەی ئینستاگرامی خۆی بووە.
شیاوی باسە کە پاش دەسبەسەری، ناوەڕۆکێک لەژێر ناوی «پێشێلکردنی یاساکان» لەلایەن ئەماکنەوە لە ستۆری ئینستای ناوبراو بڵاو کراوەتەوە.
تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لە دۆخی ئەم هونەرمەندە نەزانراوە.
ق.ش