7
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە١٦ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، سیروان پەرویزی بلۆگەری تەنزئامێزی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لەماڵەکەی هێرش کرایە سەری و دەسبەسەر کرا.
دەسبەسەری ئەم چالاکەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، لە پێوەندی لەگەڵ پۆستێکی ئینستاگرامی بەناوەڕۆکی ڕەخنەییانە و تەنزئامێز سەبارەت بەدۆخی ئابووری ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بووە.
بەدواداچوونی بنەماڵەی سیروان پەرویزی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنووسی ناوبراو، و هەروەها هەوڵ بۆ ئازادی کاتی تا ئێستە بێ ئەنجام بووە و ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمی ئێران لە پێدانی هەرچەشنە وڵامێک بەبنەماڵەکەی خۆی بواردووە.
ق.ش