7
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، حەوت هاوڵاتی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو سەربە کرماشان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشیان کردە سەرماڵەکەیان و تونداژۆیانە دەسبەسەریان کردن.
هاوڵاتیان دەسبەسەرکراو بریتین لە:
هێمن پاڵانی ٢٥ساڵ، خالید کەمەری٢٧ساڵ و خێزاندار، ئەیمەن سەفایی ٢١ساڵ، ئومید ساڵحی١٧ساڵ تەمەن، پەیان ڕەنجبەر٢٧ساڵ، عیرفان مرادی ٢٥ساڵ و کۆمار ساڵحی ٢٣ساڵ تەمەن کە پاش دەسبەسەرت لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرت و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان بەردەست نییە.
ق.ش