71
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٢٢ساڵ بەناوی ئاکام میهەنخا خەڵکی گوندی میراوێ سەربە شاری شنۆ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەر و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش