8
ک.م.م.ک:
هەینی ٧ی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئارام محەممەدی خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و تونداژۆیانە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەیە پاڵ ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش