24
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، دوابەدوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوا، چوار هاووڵاتی بە ناوی حەمید ساڵحی نژاد، جەعفەر ئەردەڵان و محەممەد کەریمی و سینا ئەسەدیحەکیم، بە توندوتیژیی دەستبەسەر کران.
تا ئێستا زانیاری دروست و ڕوون لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە بەردەست نییە.
خ.ع