دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شنۆ

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شنۆ

دەستبەسەرکرانی دوو هاووڵاتی کورد لە شنۆ

22:58 – 23 January 2024

هەنگاو؛ سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کاتژمێر ٩ی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٢٣ جەنیوەری ٢٠٢٤)، سۆران بەنگینی و شەهرام ئیبراهیمی، هەردووکیان تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی ڕەشی سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net