دەستبەسەرکردنی زوبەیر حوسێن پەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی زوبەیر حوسێن پەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی زوبەیر حوسێن پەناهی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

22:56 – 7 February 2024

هەنگاو: چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان بە ناوی زوبەیر حوسێن پەناهی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ (٧ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، زوبەیر حوسێن پەناهی، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی گوندی "قوڕوچا"ی سەر بە شاری دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییەدا بەهۆی ئەشکەنجەی دڕندانەی هێزە ئەمنییەکانەوە، سەری شکاوە و هەروەها ئەو هێزانە دەستیان بەسەر کەلوپەلە تاکەکەسییەکانیدا گرتووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، لە بەردەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net