دەستبەسەرکردنی عوسمان قادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی عوسمان قادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

دەستبەسەرکردنی عوسمان قادری، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

20:17 – 29 November 2023

هەنگاو: چوارشەممە، ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری نەغەدە بە ناوی عوسمان قادری، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، عوسمان قادری، تەمەن ٥٤ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و یاسایی چوونە ناو ماڵەکەی ئەم هاووڵاتییە لە شاری نەغەدە و دەستبەسەریان کردووە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەسەر چارەنووسی ناوبراو هێشتا هیچ ئاکامێکی نەبووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ عوسمان قادری و هەروەها هۆکاری دەستبەسەرکردنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، لە بەدرەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net