دەستبەسەری ئاریا یووسفی کوڕی فاتمە داوەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە پاش دیپۆرت کردنەوەی لە تورکیاوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئاریا کوڕی فاتمە داوەند پاش دیپۆرت کردنەوەی لە تورکیاوە سێ ڕۆژ لە ئیتلاعاتی ماکۆ لە ژێر ئەشکەنجەی گراندا بووە بۆ ئەوەی شوێنی دایکی بدرکێنێت، لەکاتێکدا لە هەمان ڕۆژی دیپۆرت لە دایکی جوێ کراوەتەوە و بەتەواوی لە دایکی بێ ئاگایە، دوێنی داویی ئەوەی کە ئاریا ڕەوشتی تێکچوو گوازرایەوە بۆ زیندانی ڕێژیم لە ماکۆ.

شیاوی باسە ئاریا یووسفی سێشەممو ٢٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، لەگەڵ دایکی لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایی نیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٢٧١٩ کوردی، لەگەڵ ڕێژەیەکی دیکە لە چالاکانی سیاسیی لەڕێی سنووری بازرگانەوە بۆ ئێران دیپۆرت کرانەوە و ئاریا لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و دایکی توانیویە هەڵبێت.

ئاریا یووسفی لە ٢٠ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، لە کاتێکدا تەنیا ١٥ساڵی تەمەن بوو، بەزۆرەملێ و لێدا. لە شوێنێکی گشتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگوازرا و بەتۆمەتی پڕووپاگاندا دژی دەسەڵات بە ٥مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net