124
ک.م.م.ک:
شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆمەڵێک هاوڵاتی لەکاتی کۆڵبەری بەناوەکانی موبین، سەرکەوت، شۆڕش، ئارەش، سەدرەدین، یووسف و جەماڵ خەڵکی جوانڕۆ لە سنووری بیارەی هەڵەبچە لەلایەن هێزە سنوورپارێزەکانی عێراقەوە دەستبەسەر کران.
شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتیانە پاش ٢٤کاتژمێر دەستبەسەری و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی و لێدان و تاشینی سەریان لە کاتێکدا لە ماوەی دەستبەسەری هیچ خۆراکێکیان پێ نەدرابوا و دەستیش بەسەر موبایلەکانیاندا گیرابوو لە خاڵی سفری سنووری ئازاد کران.
شیاوی باسە، هێزە سنوورپارێزەکانی عێراق ناسراو بە حەرەسەلحدوود لە گرێبەستێکدا و بەپێی ڕێکەوتنامەی نوێی نێوان حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان( باشوور) جێگرەوەت هێزە سنوورییەکانی باشووری کوردستان کراون.
ق.ش