86
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شوعەیب فەلاحی ٣٠ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی دەرەتفێ سەربە شاری مەریوان پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
شیاوی باسە، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پاش دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە هێزە ئیتلاعاتییەکان ڕژاونەتە ماڵی ناوبراو و پاش پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر کەلووپەلی ئیلەکترۆنیکی شوعەیب فەلاحی دا گرتووە.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش