50
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی سمایل کەریمی لە گوندی نەجەفاوای کامێران، هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەر گرووپێک لە چالاکانی ژینگەیی شارەکانی جوانڕۆ، ڕوانسەر، پاوە و دێولان و سنە و کامێران و پێنج هاوڵاتییان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
ناونیشانی سێ کەس لەم هاوڵاتیانە کە بە هەڕەشەی چەک و سووکایەتت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون، ئامانج قوربانه، فەردین مەوەفەقی و ئەمیر نەدیمی ـە.
شیاوی باسە کە سمایل کەریمی بەهۆی سووتانی کوژانەوەی ئاگری لەوەڕگەکانی لاین و کانی گەشەی کامێران گیانی بەخت کرد.
ق.ش