زاهیدان؛ جەمشید گورگیچ، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی، لە بەندیخانە گیانی لەدەست دا

Print Friendly, PDF & Email

زاهیدان؛ جەمشید گورگیچ، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی، لە بەندیخانە گیانی لەدەست دا

زاهیدان؛ جەمشید گورگیچ، دەستبەسەرکراوێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی، لە بەندیخانە گیانی لەدەست دا

15:58 – 2 January 2024

هەنگاو: سێشەممە، ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٣

هاووڵاتییەکی بەلووچ کە یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری زاهیدانە بە ناوی جەمشید گورگیچ، لە کاتێکدا زیاتر لە ساڵێک و سێ مانگە لە بەندیخانەیە و دوای ئەوەی باری تەندروستیی ناوبراو تێکچووە، بەهۆی پێنەدانی ئازادیی کاتی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەی زاهیدان بۆ چارەسەریی پزیشکی، لەو بەندیخانەیە گیانی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی دووشەممە، ١١ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (١ی جەنیوەری ٢٠٢٤)، جەمشید گورگیچ، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی شاری شیرابادی زاهیدان، سەرەڕای هۆشداریی پێشووی پزیشکەکان لەسەر پێویستی خێرای بە چارەسەریی پزیشکیی بۆ ئەو بەندکراوە، بەهۆی دواکەوتن و ڕێپێنەدانی کاربەدەستانی بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان، لەو بەندیخانەیە گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەمپینی چالاکانی بەلووچ، ئەو هاووڵاتییە بەلووچە باوکی سێ منداڵ و "بەهۆی نەبوونی چاودێریی پزیشکی و بێبایەخیی بەرپرسانی بەندیخانەی زاهیدان، دڵی ڕاوەستاوە و لەئاکامدا گیانی لەدەست دا".

ئەو بەندکراوە سیاسییە لە نیوەی دووهەمی مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٢، ماوەیەکی کەم پاش کوشتنی خۆپیشاندەرانی خەڵکی بەلووچستان لە "هەینیی خوێناویی زاهیدان"، لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی زاهیدان کرا.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەساڵی ٢٠٢٣ی زاییندا لانی کەم ٣٤ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ئێراندا گیانیان لە دەست داوە کە پێنج کەسیان بەندکراوی بەلووچ بوون.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net