63
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، وریشە مرادی زیندانی سیاسیی بەندکراو لە زیندانی ئێڤین، کە لەشەشەمین ڕۆژی مانگرتنی نادیاریدایە، داواکاری پزیشکانی بۆ گواستنەوەی بۆ بەشی پزیشکی و لێدانی دەرزی خۆراکی ڕەتکردەوە.
وریشە مرادی(جوانا سنە) هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی خەبات دژی سزای ئێعدام(١٠ی ئۆکتۆبەر) لە ناڕەزایەتی بەرانبەر دەرکردن و جێبەجێ کردنی حوکمی دژە مرۆیی ئێعدام، دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردنی ماوە نادیار.
ق.ش